هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمریکای داگیرکەر لە کوردستان

بنکەی ئاسمانی هەریر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج.
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر ئەو بنکەیەی کە سەربازانی ئەمریکای لێ بووە، بەڵام هیچ لێدوانێک نەدرا کە ئایا کوژراو یان بریندار هەبووە یان نا.
لە بەیاننامەی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراقدا هاتووە، "لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە دوژمن دژی گەلەکەمان لە غەززە ئەنجامی دا، موجاهدانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکای داگیرکەر هەریر کردە ئامانج."
هەریر لە هەولێر بە بنکەیەکی زۆر سەلامەت دادەنرێت بۆ ئەمریکا بە بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.